كاندیدێكی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا بە گریانەوە ڕایگەیاند كە لە هەڵبژاردنەكان كشاوەتەوە
یاریگا- ئیمیلی ڕوسۆد، یەكێك لە كاندیدەكانی سەرۆكایەتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە گریانەوە ڕایگەیاند كە لە پێشبڕكێیەكە چووەتە دەرەوە.
لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا كاندیدەكەی بارسێلۆنا نەیتوانی ڕێگری لە فرمێسكەكانی بكات دوای ئەوەی ڕایگەیاند نەیتوانیوە دەنگی پێوویست بەدەستبهێنێت بۆ قۆناغی كۆتایی هەلبژاردنەكان.
لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا ڕۆسۆد كشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا ڕاگەیاند و ووتی: لەگەل تۆنی فریسیا قسەم كرد بۆ ئەوەی یەكبگرین و پێكەوە كار بكەین ئەویش ڕازی بوو بەڵام هاوكارەكانم ڕازی نەبوون.
شایەنی باسە فیدارسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا 2257 دەنگی درووستی ئەندامانی دیاریكرد تا كاندیدەكان بەدەستیبهێنن و بگەنە قۆناغی كۆتایی هەلبژاردنەكان ، ڕۆسۆد توانی 1952 دەنگی درووست بەدەستیبهێنێت و ئەوانی دیكە بو ساختەیی زیادیكردووە و بەوەش نەیتوانیوە بگاتە قۆناغی كۆتایی.
بەو پێیەش تەنها سێ كاندید توانیویانە دەنگی پێوویست كۆ بكەنەوە ئەوانیش خوان لاپۆرتا و ڤیكتۆر فۆنت و تۆنی فریسیا.