ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان لە ماندزۆکیج نزیکبووەتەوە

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان دەیەوێت بێ بەرامبەر ماریۆ ماندزۆکیج بگوازێتەوە ریزەکانی لە گواستنەوەی زستانەدا.

هێرشبەرە بە ئەزموونە کرواتییەکە تەنها شەش مانگ لەگەڵ یانەی دوحەیلی قەتەڕی بڕی کرد و دواتر بە رەزامەندی هەردوولا گرێبەستەکە هەڵوەشێندرایەوە.ئێستا یاریزانە ٣٤ ساڵەکە بێ یانەیە و رۆسۆنێریش دەیەوێت سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، سپۆرت ئیتاڵیا و توتۆ مێرکاتۆ، سێ شەممە میلان و نوێنەرەکەی ماریۆ چاویان بەیەکتر کەوتووە و کۆبوونەوەی نێوانیان ئەرێنی بووە، ئێستا لە گفتوگۆدان بۆ یەکلاییکردنەوەی ووردەکارییەکانی گرێبەستەکە.

میلان دەیەوێت هەمان بەهای ئیبراهیمۆڤیجی لە ماندزۆکیج دەست بکەوێت کە ئەویش یاریزانێکی دیکەی بە ئەزموون و بێ بەرامبەر بوو کاتێک هاتەوە میلان و خزمەتێکی زۆری یانەکەی کردووە.
وە هەردووکیان ئەزموونی پێشینەی زۆرییان هەیە لە خولی ئیتاڵی.

بابەتی زیاتر

Back to top button