یاریگا- ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و گۆڵكاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەردەوامە لە چنینەوەی نازناوەكان دوای ئەوەی خەڵاتێكی دیكەی وڵاتەكەی بەدەستهێنا.
وەرزی ڕابردوو لیڤاندۆڤسكی ئاستێكی نایابی لەگەڵ بایرن میونشن پێشكەش كرد و توانیان پێنج نازناو ببەنەوە دوای ئەوە زۆربەی نازناوە تاكە كەسیەكانیشی بردەوە.
لە ڕاپرسەیەكدا كە گۆڤاری ” پیرزیجلاد سپۆرت ”ی پۆڵەندی ڕێكیخستووە ، لیڤاندۆڤسكی خەڵاتی باشترین كەسایەتی پۆڵەندای بەدەستهێنا و پێش هەریەك لە ئیگا سواتیك براوەی پاڵەوانیەتی كراوەی فەڕەنسا بۆ تێنس ” ڕۆلان گارۆس ” و كامیل ستۆچ براوەی پاڵەوانیەتی ” فۆر هێڵز”.
لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە هێرشبەرە پۆڵەندیەكە ووتی: ” من زۆر دڵخۆشم كە ئەو خەڵاتەم بەدەستهێناوە لەلایەن دەنگی خەڵكانی وڵاتەكەمەوە ، سوپاس بۆ پشتیوانیتان ، پێموایە هێشتا ساتە مەزنەكان و سەركەوتنەكان لە پێشمانن ”