ئه‌وروپائیسپانیا

فرۆکەکەی شاندی ریال مەدرید توانای فڕینی نیە

یاریگا
بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە شارەکانی ئیسپانیا بە تایبەت مەدرید، فرۆکەکان توانای فڕینیان نیە و چەند کاتژمێرێکە شاندی یانەی ریال مەدرید لە فرۆکەخانە گیریان خواردووە.

کەناڵی ABCـی ئیسپانی بڵاویکردووە، نزیکەی کاتژمێر و نیوە شاندی یانەی ریال مەدرید لە فڕۆکەخانەن بە مەبەستی گەشت کردن بۆ شاری پامپلۆنا بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا، بەڵام بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر تاوەکو ئێستا گەشتەکە نەکراوە و فرۆکەوان مۆڵەتی فڕینی پێنادرێت.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووە، ئەگەر ئەمشەو گەشتەکە نەکرێت، ئەو کات بۆ سبەی دوادەخرێت و لالیگاش هەموو هەوڵێکی ئەوەیە یارییەکە بکرێت و دوانەخرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button