ئینگلتەرا
بەپەلە و بەفەرمی: مانچێستەر یونایتد یاریزانێكی گواستەوە ڕیزەكانی
یاریگا- یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی یاریزان عیماد دیالۆی كۆتدیڤواری و یاریزانی ئەتلانتای ئیتاڵی گواستەوە ڕیزەكانی.
یانە ئینگلیزیەكە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا دووپاتیكردەوە كە گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەل یانە ئیتاڵیەكە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە 18 ساڵانەكە بە بڕی 37 ملیۆن پاوەند و تا ساڵی 2025.
Signed ✍️
Sealed 🤝
Delivered 👋We are 𝙙𝙚𝙡𝙞𝙜𝙝𝙩𝙚𝙙 to confirm @AmadDiallo79's transfer to United has been finalised!#MUFC
— Manchester United (@ManUtd) January 7, 2021
دوای پەیوەندیكردنی بە یانەكەوە سۆلشایەری ڕاهێنەری شەیتانە سورەكان ووتی: لە مێژە چاودێری یاریزانەكە دەكەین و ماوەیەكی زۆرە چاومان لەسەریەتی ، پێموایە یەكێكە لە سەرنجڕاكێشترین یاریزانە لاوەكان.
شایەنی باسە دیالو لەم وەرزەدا لە دوو یاریدا لەگەل ئەتلانتا لە چەند خولەكێكی كەم بەشداری كردووە.