ئیتاڵیا
” سەرەڕای نەبوونی ڕۆنالدۆ یوڤێنتوس لە میلانی بردەوە “
یاریگا- فابیۆ كاپیلۆی ئیتاڵی ڕاهێنەری پێشووی یانەكانی میلان و یوڤێنتوس و ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا باس لە ئاستی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یوڤێنتوس دەكات لە یاریەكەیان بەرامبەر میلان.
لە یاری لوتكەی ئەم هەفتەیەی سێریا ئەی یوڤێنتوس توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ئەیسی میلانی بردەوە كە لە یاریەكەدا چەندین ڕەخنە ئاڕاستەی ڕۆناڵدۆ كرا.
كاپێلۆ لە شیكردنەوەی یاریەكەدا بۆ ” سكای ”: ” پێرلۆ بە بێ ڕۆناڵدۆ بریەوە ، ئەوە یەكێك بوو لە خراپترین یاریەكانی كریستیانۆ لەوەتەی پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كردووە، ئەو ئامادە نەبوو.