ئه‌وروپائیسپانیا

دوو یانەی گەورە هەوڵی گواستنەوەی رامۆس دەدەن

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئەم وڵاتە تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی نەکردووەتەوە و یانەکانی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا و مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەن بۆ گواستنەوەی.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای نزیک لە شایانەکان بڵاویکردووە، کارگێری ئەو یانەیە ئامادەیە بێ زیاد کردنی موچەی بەرگریکارەکەیان، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک نوێ بکەنەوە، بەڵام ئەو یاریزانە داوای کردووە بۆ ماوەی دوو ساڵ بێت گرێبەستەکەی، بۆیە هەردوولا تاوەکو ئێستا نەگەیشتونەتە رێکەوتن، لە کاتێکدا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و ئەو کات دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە یانەی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتد ئامادەن بە موچەیەکی زیاتر و گرێبەستێکی چەند ساڵە رامۆس بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button