ئه‌وروپائیسپانیا

یانەیەکی ئیسپانی پێش یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا راهێنەرەکەی دوور خستەوە

یاریگا
کارگێری یانەی ئاتلێتیک بلباوی ئیسپانی بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزە گاریتانۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی دوور خستەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئاتلێتیک بلباو بڵاویکردەوە بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزەیان، بریاریانداوە راهێنەری یانەکەیان لە پۆستەکەی دوور بخەنەوە و لە نزیکترین کاتدا شوێنگرەوەکەشی دەست نیشان دەکەن.

گاریتانۆ 89 یاریی راهێنەرایەتی یانەکەی هەرێمی باسکی کرد و وەرزی رابردوو توانی یانەکەی بگەینێتە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

Back to top button