ئینگلتەرا
بەپەلە: یاریزانێكی دیكەی مانچێستەر سیتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو
یاریگا- كەمێك پێش ئێستا یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی تووشبوونی یاریزانێكی دیكەی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.
لە پەڕەی فەڕمی خۆیان لە تویتەر لە بەیاننامەیەكدا تووشبوونی ئیریك گارسیای بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە ئیریك گارسیا و یەكێكی دیكە لە ئیدارەی یانەكە لە پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا ئەنجامەكەیان بە ئەرێنی گەڕاوەتەوە و هەڵگری ڤایرۆسەكەن.
بەپێی پرۆتۆكۆڵی پزیشكی پریمەرلیگ ڕێنماییەكان جێبەجێ دەكەن و خۆیان كەرەنتین دەكەن.
هیوای زوو چاكبوونەوەیان بۆ دەخوازین و هیوادارین بە زووترین كات بگەڕێنەوە.
NEWS | Manchester City can confirm that Eric Garcia and one member of staff have tested positive for COVID-19.
🔷 #ManCity | https://t.co/axa0klD5rehttps://t.co/4UiymweyBw
— Manchester City (@ManCity) January 3, 2021