ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپوول گڵۆپی سەوز بۆ ئۆریگی هەڵدەکات

یاریگا-لیڤەرپوول رێگەی رۆیشتن بە دیڤۆک ئۆریگی هێرشبەری یانەکە دەدات  لە گواستنەوەی زستانەدا.

بەگوێرەی لیڤەرپوول ئیکۆ تا ئێستا هیچ یاریزانێکی ریدز بەفەرمی باسی رۆیشتنی نەکردووە و ئەوەی هەیە تەنها پڕوپاگندەیە بەڵام بۆ ئۆریگی کە خولەکەکانی یاریکردنی کەمبووەتەوە ئەگەر بیەوێت یانەکە جێبهێڵێت ئەوە رێگەی دەدرێت، ئەوەش وەک پاداشتدانەوەیەکی ئەویاریزانە بۆ دڵسۆزی و خزمەتەکانی لە ماوەی رابردوودا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وۆڵڤەرهامپتن یەکێکە لە خوازیارەکانی هێرشبەرە ٢٥ ساڵەکە، نرخەکەشی لە دەورووبەری ٢٠ ملیۆن پاوەند دایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button