یاریگا

” هەڵەم کرد، بەڵام پێویست بە داوای لێبوردن ناکات “

یاریگا
بایرون مۆرێنۆ، نابژیوانە ئیکوادۆرییەکەی کە یارییەکەی مۆندیالی 2002ـی نێوان کۆریای باشوور و ئیتاڵیای بەرێوە برد، دان بە هەلەکانیدا دەنێت.

ناوبژیوانە ئیکوادۆرییەکە بە سەرچاوەیەکی وڵاتەکەی گوتووە ” راستە لە یارییەکە چەند هەلەیەکی بچوکم کرد، بەڵام مانای ئەوە نەبوو کە من هۆکاری ئەو دۆڕانەی ئازۆری بم، هەربۆیە هیچ پێویست ناکات داوای لێبوردن بکەم، پێموایە لیپی هۆکاری سەرەکی دۆڕانەکەی ئیتاڵیەکان بوو، چونکە دوای دەرکرنی تۆتی، ئەو تەنها هێرشبەرێکی لە یارییەکە هێشتەوە “.

مۆندیالی 2002ـی کۆریای باشوور و ژاپۆن لە قۆناخی شازدە ئیتاڵیەکان دوای کردنە دەرەوەیان لەلایەن کۆریای میواندار، هاندەرانی ئەم هەڵبژاردەیە تاوەکو ئێستاش نابژیوان بە هۆکار ناو دەبەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button