یاریگا–
ڤێرجیل ڤان دایک، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەردەوامە لەسەر چارەسەریەکانی و ئەستەمە ئەم وەرزە بتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاکان.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووە، بەرگریکارەکەی رێدز دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لەسەر راهێنانەکانی، دەریخستووە کە چارەسەریەکانی بە باشی وەردەگرێت و هەموو هەوڵێکیش دەدات پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە دەست بە یاریی کردن بکاتەوە، بەڵام پێکانەکەی زۆر قورسە و ئەستەمە ئەم کارەی پێ بکرێت.
ڤان دایک دە هەفتە لەمەوبەر لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە ئەژنۆیدا تووشی پێکانێکی قورس بوو و بەم هۆیەوە بە ناچاری نەشتەرگەری ئەنجامدا.