ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان: هازارد سبەی یاریی دەکات

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئاشکرای دەکات ئیدین هازارد یاریزانی بەلجیکی یانەکەی بۆ یاریی سبەی ئامادەیە.

راهێنەرەکەی شاهانەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر ئێلچێ گووتی ” هازارد بۆ ئەم یارییە دەتوانێت چەند خولەکێک یاریی بکات، ئەو یاریزانە یاریی رابردووش بۆ یاریی کردن ئامادەبوو، بەڵام بریارماندا کە پەلە نەکەین، بۆ ئەوەی بە تەواوەتی لە پێکانەی رزگاری بێت و هیچ مەترسیەکیشی لەسەر نەبێت “.

زیدان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە چارەنوسی ئیسکۆ و مارسێلۆ کرد و رەتیکردەوە ئەو دوو یاریزانەی پشتگوێ خست بێت و گوتی کە ئەوان بە هۆی دابەزینی ئاستەکەیان کەمتر بەشداریان پێدەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button