ئینگلتەرا
بەپەلە: یاریەكەی مانچستەر سیتی و ئێڤەرتۆن دواخرا
یاریگا- فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاریدا یاری نێوان مانچستەر سیتی و ئێڤەرتۆن دوابخرێت.
وابڕیار بوو ئەمڕۆ هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و ئێڤەرتۆن ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاریدا یاریەكە دوابخرێت لەبەرهەبوونی چەندین حاڵەتی كۆرۆنا لە ڕیزەكانی مانچستەر سیتی.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاماژەیان بەوەكرد ئیدەرسۆنی گۆڵپارێز و جواو كانسیلۆ و چەندین یاریزانی دیكەی یانەكە هەڵگری ڤایرۆسەكەن.