ئینگلتەراچامپیۆنزلیگیاریگا

فەرمیی: سەڵاح بەرامبەر بارسا یاری ناکات

یاریگانێت- لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی پێش یارییەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا، یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپووڵ بەشداریی نەکردنی موحەمەد سەڵاحی ڕاگەیاند.

ئەستێرە میسڕییەکەی ڕێدز لە یاری هەفتەی ڕابردوویان بەرامبەر نیوکاسڵ دووچاری پێکان هات لە سەریدا دوای بەرکەوتنی لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی دژبەر، بە ناچاریی بردرایە دەرەوەی یاریگا و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

هاوکات کڵۆپ ئامادەنەبوونی رۆبێرتۆ فیرمینیۆشی بۆ هەمان یاری دووپاتکردەوە.

شەوی سێشەممە لیڤەرپووڵ میوانداریی بارسا دەکات لە میانی یاری گەڕانەوەی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کاتێک یاری چوونیان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بە بلاوگرانا دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button