ئه‌وروپا

بۆفۆن پیرۆزبایی لە لیۆنێل میسی دەكات

یاریگا- جیانلویجی بۆفۆنی ئیتاڵی و گۆڵپارێزی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پیرۆزبایی لە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و گۆڵكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات بە بۆنەی شكاندنی ژمارە پێوانەییەكەی پێلێ.

بۆفۆن لە پەڕەی فەڕمی خۆی لە ئینستاگرام نووسیوویەتی: لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا شەڕی گەوڕەمان كردووە ، پیرۆزبایی شكاندنی ژمارە پێوانەییەكەت لێدەكەم تۆماركردنی 644 گۆڵ بەڕاستی ئەمە دەستكەوتێكی سەرسوڕهێنەرە.

شایەنی باسە لیۆنێل میسی بە تۆماركردنی 644 گۆڵ لەگەڵ بارسێلۆنا توانی ژمارە پێوانەییەكەی پێلێ بشكێنێت كە لەگەڵ سانتۆس 643 گۆڵی تۆمار كردبوو ، بەوەش بوو بە باشترین گۆڵكاری مێژووی بۆ یانەیەك.

بابەتی زیاتر

Back to top button