جیهانوه‌رزشه‌کانی دیکە

میسریەک بوو بە براوەی “مستەر ئۆڵیمپیا”

یاریگا- پاش ساڵانێکی زۆر لە کێبڕکێکردنی قورس لە ڕێوڕەسمی پاڵەوانێتیەکانی لەشجوانیی لەسەر ئاستی جیهان، مەمدوح سەبیعی پاڵەوانی میسڕی گەیشت بە خەونی منداڵیی و بوو بە براوەی گەورەترین بۆنەی بوارەکەی “مستەر ئۆڵیمپیا” بۆ ساڵی 2020.

سەبیعی کە نازناوی “بیگ ڕامی” لێ نراوە، لە ساڵی 1984لە کەفر ئەل-شێخی میسڕ له دایک بووە. سەرەتاکانی تەمەنی لەگەڵ خانەوەدەکەیدا بە پیشەی ڕاوەماسی سەرقاڵ بووە و هەر بۆ هەمان کار و دەستکەوتنی بژێویەکی باشتر ڕوویان کردۆتە وڵاتی کوێت و لەوێ گیرساونەتەوە. کە لەم وڵاتەی کەنداودا “بیگ ڕامی” زیاتر پەرە بە وەرزشەکەی دەدات و پتر دەناسرێت.

پاڵەونە میسڕییەکە، دووەم وەرزشوانە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی ببێتە براوی مستەر ئۆڵیمپیا، دوای سەمیر بنووتی لوبنانی کە ئەمەیان لە ساڵی 1983 نازناوەکەی بردەوە.

مستەر ئۆڵیمپیا، بە یەکێک له گەورەترین و بەناوبانگترین بۆنەی بوارەکە دادەنرێت ساڵانە له لاسڤیگاسی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت و تێیدا چەندین پاڵەوان له سەر ئاستی جیهان بە نمایشی لەشولاریان کێبڕکێی توند دەکەن لە پێناو پلەی یەکەمیی.

ڕیکۆردی؟زۆرترین پلەی یەکەمی لەم پاڵەوانێتییەدا، هەشت بردنەوەی لەسەریەکە بۆ لی هێینی لە ساڵەکانی 1984 تا 1991 و، ڕۆنی کۆڵمانی ئەفسانەی ناوداری بوارەکە ئەمەیان لە ساڵی 1998 تا 2005.

هەر سەبارەت بە مەمدووح سەبیعی “بیگ ڕامی” لەم ساڵانەدا پلەکانی ڕیزبەندیی بەم شێوەیە بووە:

– یەکەم بەشداریی کردنی لە مستەر ئۆڵیمپیا ساڵی 2013، پلەی هەشتەم

– ساڵی 2014 پلەی حەوتەم

– ساڵی 2015 پلەی پێنجەم

– ساڵی 2016 پلەی چوارەم

– ساڵی 2017 پلەی دووەم [هەر لەم ساڵەدا پلەی یەکەمی ئاڕنۆڵد کلاسیک لە ئەورووپا]

– ساڵی 2018 پلەی گەڕایەوە پلەی شەشەم

– ساڵی 2020، ساڵی بەدیهاتنی خەونەکەی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button