
یاریگا–
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پێکهاتەی یاریی یانەکەی بەرامبەر ئیبار ئاشکرا کرد.
ماڵپەری فەرمی شاهانەکان پێکهاتەی یاریی ئەمشەوی یانەکەیانی بڵاوکردەوە و تەنها یەک گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەدا کراوە، ڤینیسیۆس جونیۆر بە هۆی نەخۆشی یاریی ناکات و لە شوێنی ئەو رۆدریگۆ لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت.
ریال مەدرید ئەمشەو لە گەڕی چواردەی لالیگا دەبێتە میوانی ئیبار.