ئه‌وروپاگرنگترین

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خەڵاتێكی گرنگی بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی خەلاتی پێی ئاڵتوونی بۆ ساڵی 2020 بەدەستهێنا.

ڕۆناڵدۆ توانی پێش هەریەك لە میسی و لیڤاندۆڤسكی و محەمەد سەڵاح و نەیمار و چەندین یاریزانی دیكە بكەوێت و خەڵاتەكە بباتەوە.

هەروەها لای خۆیانەوە یوڤێنتوس لە پەڕەی فەڕمی خۆیان پیرۆزباییان لە كریستیانۆ كرد.

لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە دۆن ووتی: ” بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە بۆ من شانازییەکی گەورەیە ، خۆشحاڵم كە شوێن پێیەكانم لە پاڵەوانە مەزنەكانی ترەوە نزیك دەبێت ، سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەم كە دەنگیان بە من داوە ، هەمیشە بە هەموو توانامەوە هەوڵ دەدەم بە باشی یاری بكەم و گۆڵ تۆمار بكەم ”.

– خەڵاتی پێی ئاڵتوونی خەڵاتێكی تۆپی پێی نێودەوڵەتیە كە ساڵانە لە مۆناكۆی فەڕەنسا ڕێكدەخرێت ، گرنگترین پێوەرەكانی ئەو خەڵاتە ئەوەیە یاریزانەكە تەمەنی لە 28 ساڵ زیاتر بێت ، هەروەها لەسەر ئاستی تاك و كۆمەلیش ئاستێكی نایابی پێشكەش كردبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button