ئه‌مریکا

یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکا باشترین یاریزانی وڵاتەکەی دیاری کرد

یاریگا- یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکا باشترین یاریزانی ساڵی 2020 لەسەر ئاستی پیاوانی وڵاتەکەی دیاری کرد دوای ئەوەی شەش یاریزان وەکو کۆتا ڕکابەر بۆ خەڵاتەکە چووبوونە کێبڕکێوە.

وێستن مێکینی یاریزانی یوڤێنتوس توانی خەڵاتەکە بباتەوە بە ڕێژەی %44ی دەنگەکان ململانێکە لە هەریەکە لە ئەستێرەی چێڵسی کریستیان پۆلیسیچی دووەم کە ڕێژەی %27 و، سێرجینیۆ دێست لە یانەی بارسێلۆنا کە ئەمەیان %14ی دەنگەکانی بردبوو.

مێکینی تەمەن 22 ساڵ، ئەم ساڵ بە خواستن لە شاڵکەوە ڕووی کردە خانمە پیرەکە و لە یەکەم وەرزیدا توانیویەتی پێگەی سەرەکی لەگەڵ  یوڤی مسۆگەر بکات.

خەڵاتی ساڵی ڕابردوو، پۆلیسیچ بردیەوە کاتێک لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ بلووز توانی بە باشیی بدرەوشێتەوە.

هەڵبژاردەی ئەمریکا لە ئێستادا خاوەنی کۆمەڵێک بەهرەی دەرکەوتووە. جگە لەو ناوانەی سەرەوە، جیوڤانی ڕێینای؟تەمەن 18 ساڵیشی لەیانەی بروسیا دۆرتمۆندە کە سەرنجەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button