ئینگلتەرا
مۆرینهۆ پەیوەندی بە یاریزانێکی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات
یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆ پەیوەندی بە یاریزانێکی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات و چاوی له کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ مێرەنگی تا بیگوازێتەوە ڕیزەکانی تۆتنهام.
بە گوێرەی بەرنامەی ئێلشیرینگیتۆی ئیسپانی، ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە پەیوەندی بە لوکا مۆدریچەوە کردووه و داوای لێ کردووە ڕوو بکاتە سپێرس و بیکاتە یەکێک لە گرێبەستەکانی هاوینەی.
یاریسازە کرواتییەکە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ شاهانەکان کۆتایی دێت و پێناچێت لەو ماوەیە زیاتر لەگەڵ مەدریدییەکان بمێنێتەوە.
مۆدریچ تەمەنی گەشتۆتە 35 ساڵ. ئەزموونی یاریی کردنی لە تۆتنهام هەیە و پێشتر لە ماوەی نێوان 2008-2012 درێسی یانە لەندەنییەکەی دەپۆشی پێش ئەوەی ڕوو بکاتە ڕیاڵ.