ئینگلتەرا
ئارنۆڵد گاڵتە بە مۆرینهۆ دەكات دوای یاری لوتكەی لیڤەرپول و تۆتنهام
یاریگا- ئەلێكساندەر ئارنۆڵد ، یاریزانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی گالتە بە لێدوانەكانی جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەكات.
لیڤەرپول توانی یاری لوتكەی پریمەرلیگ لە تۆتنهام بباتەوە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.
لە دوای یاریەكە مۆرینهۆ ووتی: ” باشترینی یاریەكە دۆڕا ”وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی لیڤەرپول شایەنی بردنەوە نەبووە.
لەلایەن خۆیەوە ئارنۆڵد گالتە بە لێدوانەكەی ڕاهێنەرە پورتوگالیەكە دەكات و لە پەڕەی فەڕمی خۆی لە توویتەر نووسیوویەتی: ”باشترین یانە ئەوە بوو كە بردیەوە”
Best team won 😊 pic.twitter.com/5GTGhquOcj
— Trent Alexander-Arnold (@TrentAA) December 16, 2020