جیهان

کۆلینا بە باشترین ناوبژیوانی مێژووی تۆپی پێ هەڵبژێردرا

یاریگا- بە چەند ڕۆژێکی کەم پاش ڕاگەیاندنی “پکێهاتەی خەونەکان” لەلایەن فرانس فوتبۆڵەوە، ڕۆژنامه بەناوبانگەکە ناوی باشترین ناوبژیوانی مێژووی تۆپی پێیشی بڵاو کردەوە.

پێرلویجی کۆلینای ئیتاڵی وەک یەکەمی بێ چەندوچوونی لیستەکە هەڵبژێردرا و لە پاش ئەمیش کین ئۆستنی ناوبژیوانی بەریتانی (1915-2001).

کۆلینا کە تەمەنی گەشتۆتە 60 ساڵ، لە ئێستادا سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی فیفایە و لە ماوەی کاروانی کاری داوەرییدا لە یاریگاکان، توانی 467 یاریی بەڕێوە ببات. شەش جاریش لەسەریەک وەک باشترین ناوبژیوانی ساڵ هەڵبژێردراوە. ساڵی 2005 وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند و لە دەرگایەکی فراوانەوە چووە نێو مێژووی وەرزشەکەوە.

Back to top button