خەرجکردنی نزیکەی 300 ملیۆن دۆلارەکە فریای چێڵسی نەکەوتووە

یاریگا- بۆ جاری دووەم لەسەر یەک چێڵسی نەیتوانی لە پریمەرلیگ بردنەوە تۆمار بکات کاتێک بە گوڵێکی کوشندە له خولەکە زیادکراوەکانی یاریدا یەکسانبوونی 1-1ی گۆڕی بۆ دۆڕانێکی تاڵی بلووز لەسەر دەستی وڵڤرهامپتن.
دوای یارییەکە ئامار و ژمارەکان قسەی خۆیان کرد و تیمەکەی فرانک لامپاردیان بەراورد کردووە بە پار ساڵ لە هەمان هەفتەی یارییەکانی خولی ئینگلیزی.
بە گوێرەی ئەو داتایەی ESPNی وەرزشی بڵاوی کردۆتەوە، چێڵسی وەرزی ڕابردوو هەفتەی 13 توانیبووی 26 خاڵ کۆ بکاتەوە، بەڵام سەرەڕای خەرجکردنی بڕی 222 ملیۆن پاوەند [299,758,830.00 دۆلار] لە کڕینی یاریزان لە هاوینی ڕابردوو، یانە شینپۆشەکەی لەندەن چوار خاڵ کەمتری هەیە لە چاو وەرزی پێشوو.
چێڵسی لە ئێستادا پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیە و ئەگەری زۆرە ئەنجامی یاریی یانەکانیتر دایبەزێنن بۆ پلەی خوارووتر. هەرچی چامپیۆنزلیگە، کوڕانی لامپارد لە گەشتوونەتە قۆناغی 16 و بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید یاریی دەکەن.