کریستیانۆ رۆناڵدۆ باس لە حەز و ئارەزووی دەکات بۆ وەرزشی بۆکسین هەرچەند رەتیدەکاتەوە رۆژێک لە رۆژان ببێتە یاریزانی ئە وەرزشە.
کریس بۆ دازن نهێنیەکی ئاشکراکرد و رایگەیاند سەیرکردنی ئەو وەرزشە یەکێکە لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی وەک یاریزانی تۆپی پێ و وتی
کاتێک لە مانچێستەر یونایتد بووم یەکێک لە راهێنەرەکانمان بۆکسینی لەگەڵ دەکردم، پێم وایە وەک یاریزانی تۆپی پێ هاوکاریت دەکات بۆ ئەوەی هەستەکانت تیژتر بن و جوڵەت خێراتربێت. بۆکسین قورسترە چونکە بەتەنیایت هەرچەندە پێم وایە هەرگیز ناتوانم ئەو وەرزشە ئەنجام بدەم. تۆپی پێ حەز و ئارەزووی منە بەڵام ئەگەر لە تیڤی یارییەکی تۆپی پێ و بۆکسین هەبێت سەیری ئەوەی دووەمیان دەکەم
سەبارەت بە هەڵکشانی تەمەنی ئەستێرە زیندووەکە وتی
“کاتێک دەگەیتە ٣٣ ساڵ، دەڵێیت تەواو ئیتر بەرەو خوارەوە دەڕۆم، بەڵام من نامەوێت ئەوە رووبدات، کەسانێک هەن دەڵێن رۆناڵدۆ خێرایی نەماوە بەڵام هەموو هەوڵم بۆ ئەوەیە بتوانم بە هەمان ئاست بەردەوام بم. بۆ نموونە فێدرێر تەمەنی ٣٩ ساڵە و
ئەم ووتانەی “لاوە” ٣٥ ساڵەکە لە میانەی پڕۆگرامێکی کەناڵی دازن بوو کە تێیدا رۆناڵدۆ بە هاوشێوەی گۆلۆڤینی بۆکسینەری رووسی باس دەکرا.