ئیتاڵیا
رۆناڵدۆ: بردنەوەمان لە بارسێلۆنا بەهێزتری کردووین
یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێی وایە سەرکەوتنیان بەسەر بارسێلۆنا کاریگەری هەبووە لەسەر ئاست و مۆڕالیان.
شەوی رابردوو یۆڤی بە ئەنجامی ٣-١ شکستی بە جەنەوا هێنا، ئەمەش پاش بردنەوەیان ٣-٠ لە بارسێلۆنا لە کامپ نۆو بەر لە چەند رۆژێک.
کریس دوای یارییەکەی جەنەوا بۆ سکای سپۆرت وتی “بردنەوەمان لە بارسێلۆنا زۆر گرنگ بوو، بتوانی شکست بەوان بهێنیت لە خاکی خۆیان و بەو ئەنجامە، ئێمەی بەهێزترکرد و ئەوەش لە یارییەکەی ئەمشەودا روون بوو، ئامانجمان ئەوەیە هەموو ساڵێک خولی ئیتاڵی و چامپیۆنزلیگ ببەینەوە، پێشم وایە دەتوانین ئەو کارە ئەنجام بدەین”.
رۆناڵدۆ بەرامبەر بارسا دوو لێدانی سزای بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد و شەوی رابردووش دوو گۆڵی دیکەی بە لێدانی سزا بەرامبەر جەنەوا تۆمارکرد.