ئه‌وروپا

ئەوەی ڕۆنالدۆ پێشكەشی كردووە لە 2020

Yariga App

یاریگا- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی یەكێكە لە سێ پاڵێوراوەكەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان كە لە لایەن فیفاوە دەدرێت.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی لیستی كۆتایی كاندیدەكانی بۆ نازناوی باشترین یاریزان بۆ ساڵی 2020 ئاشكرا كرد، لیستەكە پێكهاتووە لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی.

وەرزی ڕابردوو ڕۆنالدۆ توانی نازناوی خولی ئیتاڵی لەگەل یوڤێنتوس بباتەوە و جامی ئیتاڵیای بە ناپۆلی دۆڕاند و لەسەر دەستی ئۆڵۆمپیك لیۆن ماڵئاوایی لە چامپیۆنسلیگ كرد.

لە ڕووی ژمارەی تاكە كەسییەوە دۆن بەشداری لە 33 یاری كردووە لە خولی ئیتاڵی و 31 گۆڵی تۆمار كردوو و 6 گۆڵیشی درووستكرد.

هەروەها لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاشدا بەشداری لە 8 یاری كرد وتوانی 4 گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات .

وا بڕیارە ئاهەنگی باشترینەكان لە 17ی ئەم مانگە لە ” زیورخ”ی سویسرا بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button