ئیسپانیا
سەرچاوەیەکی ئیسپانی بارودۆخی ژووری جلگۆڕینی بارسا ئاشکرا دەکات
یاریگا- ئاستی خراپی بارسێلۆنا کاریگەریی کردۆتە سەر ژووری جلگۆڕینی یاریزانەکە و ڕەخنەکان گەشتوونەتە ئەوێ.
بە گوێرەی بەرنامەی ئێلشیرینگیتۆی ئیسپانی، مەودای جیاوازییەکانی ڕۆناڵد کومان و ژووی خۆگۆڕین فراوانتر بووە لەو چەند هەفتەی ڕابردوو.
هەمان سەرچاوە باس لەوەش دەکات کە ڕاهێنەرەکەی بلاوگرانا لە بەرامبەردا پێی وایە ئاستی هەندێک لە یاریزانەکان ئاستیان بە گوێرەی بارسا نیە.
پێشتریش سەرچاوەیتر ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە یاریزانانی یانه کەتەلۆنییەکە ڕەخنەیان لە شێوازی داڕشتەی پێکهاتەی کومان هەیە بۆ یارییەکان.