نەیمار: هەرگیز بیرم لەوە نەكردووەتەوە پاریس جێ بهێڵم
یاریگا- نەیمار دا سێلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دووپاتیكردەوە كە هەرگیز بیری لە جێهێشتنی پاریس نەكردووەتەوە.
پاریس توانی بە ئەنجامی پێنچ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە باشاكشاهیری توركی بباتەوە كە لە یاریەكەدا نەیمار توانی هاتریك تۆمار بكات.
لە دوای یاریەكە جادوگەرەكەی سامبا ووتی: ” من لێرە لە پاریس زۆر دڵخۆشم ، لەگەڵ یانەكەم و لەگەڵ یاریزانەكان هەست بە خۆشحاڵی دەكەم، بیرۆكەی ڕۆشتن لە پاریس هەرگیز بە مێشكمدا نەهاتووە”.
هەروەها ووتیشی: دەبێت ووردەكاریەكان باس بكەین، پەیوەندیەکی زۆر باشمان هەیە ، هەروەها زۆر خۆشحاڵم کە لەم یانەیەم و دەبینین بزانین لەداهاتوودا چی ڕوودەدات.
هەروەها سەبارەت بە دوانەی نەیمار و مباپێ ناسڕ خلێفی سەرۆكی پاریس ووتی: لەگەڵ نەیمار و مباپێ گفتوگۆمان دەستپێكردووە، گفتوگۆکان بەنهێنی دەمێننەوە ، بەڵام من زۆر دڵنیام كە ئەودووانە دەیانەوێت لەگەڵ ئێمە بمیننەوە.