ئهوروپاچامپیۆنزلیگفهرهنسا
یوێفا ئەو ناوبژیوانەی بووە هۆی راگر تنی یاریی پاریس و باشاک دوورخستەوە

یاریگا–
یوێفا بریاریداوە یارییەکەی نێوان پاریس سانجێرمان و باشاک شەهیر ئەمشەو کاتژمێر 20:55 دووبارە بکرێتەوە.
ماڵپەری فەرمی یوێفا بڵاویکردووە لۆچێسکۆ ناوبژیوانی چوارەمی یارییەکەی نێوان پاریس سانجێرمان و باشاک شەهیر کە بە بەکارهێنانی دروشمی رەگەز پەرستی تۆمەتبار کراوە، دوور خرایەوە و لە شوێنی ئەو نابژیوانێکی دیکە دەست نیشانکراوە.
شەوی رابردوو لە یاریی نێوان هەردوو بە بیانۆی ئەوەی نابژیوانی چوارەم قسەی رەگەرز پەرستی بەرامبەر یاریزانێکی یانە تورکیەکە بەکارهێناوە هەردوو یانە یاریگایان چۆڵکرد و بریارە ئەمشەو یارییەکە بکرێتەوە.