ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ
بە وێنه: بارسا بە پەرۆششیەوە ڕوبەڕوو بوونەوەی نێوان مێسی و ڕۆناڵدۆ گوزارش لێ دەکات
یاریگا- یانەی بارسێلۆنا بە پەرۆشیەوە ڕوبەڕوو بوونەکەی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی گوزارش لێ دەکات.
دوای ئەوەی لەلایەن ڕۆناڵد کومانەوە پشتڕاست کرایەوە کە مێسی بۆ یارییەکەی سبەی شەو بەرامبەر یوڤێنتوس بەشداری دەکات، پێگەی فەرمی بلاوگرانا لە تویتەر بە وێنەیەکی سەرنجڕاکێش گوزارش لە دیسانەوە بەریەککەوتنەوەی لیۆ و کریستیانۆ دەکات و لەسەر وێنەکەش نووسیویەتی: “مێژوو”.
له یەکەم یاریی نێوان یوڤی و بارسا لە یاریەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، تامەزرۆییەکانی هەوادارانی تۆپی پێ بە بێ هیوایی کۆتایی هات کاتێ دۆن بەهۆی ووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەشداریی نەکرد.