ئیسپانیا
ڤینیسیوس: بەدڵنیاییەوە گۆڵەکە هی منە
یاریگا-ڤینیسیوس جونیۆر دڵنیایە لەوەی گۆڵەکەی شەوی رابردوو ئەو تۆماریکردووە پاش ئەوەی گۆڵەکە بۆ گۆڵپارێزی سیڤیلیا هەژمارکرا.
ڤینیسیوس تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد بەڵام هەڵەی گۆڵپارێز و جوڵاندنی تۆپ بە ئاڕاستەیەکی جیاواز وایکرد بەفەرمی بۆ بۆنۆی گۆڵپارێزی سیڤیلیا هەژماربکرێت.
دوای یارییەکە ڤینیسیوس وتی “گۆڵەکە هی منە بەدڵنیاییەوە، من ئەو کەسەبووم لێدانەکەم ئاڕاستەکرد و گۆڵی من بوو. بردنەوەیەکی گرنگ بوو بۆ متمانە بەخۆ بوونمان. یاری دیکە هەبووە باش یاریمان کردووە بەڵام نەمانبردووەتەوە، گومانمان لە خۆمان نیە بەڵام هەموو سێ رۆژێک یارییەکمان هەیە و کەمێک ماندووکەرە بەڵام هەمیشە هەوڵدەدەین باشتربین”.
مەدرید بەو بردنەوەیە سەرکەوت بۆ پلەی سێهەم، بەڵام شەش خاڵ لەدوای ئەتڵەتیکۆ مەدریدی پێشەنگەوەیە لە کاتێکدا ئەتلەتی یارییەک کەمتری ئەنجامداوە.