ئیسپانیا
ڤیدیۆیەكی كاریگەر منداڵەكانی سوارێز لەكاتی هاتنەدەرەوەی باوكیان لە كەرەنتین
یاریگا- لە دیمەنێكی كاریگەردا منداڵەكانی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی پێشوازی لە باوكیان دەكەن دوای ئەوەی ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە لە كەرەنتیندا بوو.
دوو هەفتە پێش ئێستا گۆڵكارە ئۆرۆگوایەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو بەوهۆیەشەوە ئەو ماوەیە لە كەرەنتیندا بوو تا ئەوەی دوێنێ بەفەرمی ڤایرۆسەكەی تێپەڕاندوو و گەڕایەوە.
ڤیدیۆی ئەو ساتەی كە سوارێز منداڵەكانی لە باوەش دەكات.
سواريز يقابل أبنائه بعد غياب اسبوعين بسبب الحجر الصحي . pic.twitter.com/QVrdXoBS0b
— اتلتيكو بالعربية (@Atleti_Arr) December 4, 2020
وابڕیارە ئەمڕۆ ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕووبەڕووی بەلەد وەلید ببێتەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دوانزەیەمی خولی ئیسپانیدا.