ئینگلتەرا
بە وێنە: لیڤەرپووڵ نوێترین پێشڤەچوونەکانی ڤان دایکی پێکراو بڵاو دەکاتەوە
یاریگا- یانەی لیڤەرپووڵ نوێترین بەرەوپێشچوونەکانی ڤێرجڵ ڤان دایک بڵاو دەکاتەوە کە لە هۆڵدا خەریکی ڕاهێنانە جەستەییەکانێتی.
سەرکردەی بەرگری ڕێدز له ڕۆژی 17ی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ و لە دێربی مێرسیسایددا بەرابمەر ئیڤەرتۆن تووشی پێکانێکی سەخت هات کاتێک پیکفۆردی گۆڵپارێزی دژبەر بە توندی خۆی کێشا بە یاریزانه هۆڵەندییەکەدا و بەو هۆیەوە ڕاپێچی ژێر نەشتەرگەریی ئەژنۆ کرا.
ئەمشەو یانەکە چەند وێنەیەکی ڤان دایکیان بڵاو کردۆتەوە و لەسەری نووسیویانە: “کارە قرسەکان بەردەوامن.”