ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

کاردانەوەی هالاند دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی پێکانەکەی

یاریگا
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەرە نەرویجیەکەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا پەیامێکی لەبارەی پێکانەکەی بڵاوکردەوە.

گۆڵکارەکەی زەردەواڵەکان هەموو ئەو هەواڵانەی لەبارەی پێکانەکەی باس دەکەن رەتدەکاتەوە و لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی ” هەواڵی خۆش هەیە، لەگەڵ پزیشکەکەم قسەم کردووە و بەم زووانە دەگەڕێمەوە “.

پێش یارییەکەی بورووسیا دۆرتمۆند بەرامبەر لازیۆ بوو، هالاند تووشی پێکان بوو و سەرچاوەکانیش بڵاویان کردەوە ئەو یاریزانە چوار تاوەکو شەش مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button