ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

زیدان: دەست لە کار ناکێشمەوە

یاریگا- ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و ئەم جارەش بە شکست بەرامبەر شاختار هاتە دەرەوە.

لە گەڕی پێنجەمی کۆمەڵەکەیان ڕیاڵ بوو بە میوانی شاختاری ئۆکرانی و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی بە خاوەن ماڵ دۆڕاند. دوای ئەو شکستە، زیدانی ڕاهێنەر لە یەکەم لێدوانی دوای یارییەکە گوتی: “دەست لە کار ناکێشمەوە، سوود لەوەدا نییە. لە گێمی یەکەمەدا زۆر باش یاریمان کرد بەڵام گۆڵمان نەدەکرد. بە باشیی فشارمان دەکرد، بە باشیی یاریمان کرد بەڵام تۆپەکە نەیدەویست بچێتە گۆڵەوە. هەلی گۆمان بۆ دروست دەبوو، تۆمان لە ستوون دا، کارەکەمان لێ ئاڵۆزا.”

زیزۆ متمانە بەخۆبوونیشی پیشان دا و گوتی: “من بەهێزم و هەموو شتێکیش دەبەخشم بۆ ئەم پێناوە. شایەنی بردنەوه بووین. نایەڵین سەرمان دابخەین. کاتێک کە بە ئەنجامی خراپدا تێدەپەڕێی دەبێ بەردەوامیت هەبێ. ئێمەیش لە ڕووی ئەنجامەوە خراپین بەڵام دەبێ بەردەوامییمان هەبێ.”

ئەو قسانەی زیدان لە کاتێکدایە لە کۆتا سێ یاریی خولی ئیسپانی تەنها خاڵێکی بردۆتەوە و لە چامپیۆنزلیگیش حەوت خاڵی هەیە و سێیەمی گرووپەکەیەتی پاش مونشنگلادباخ و شاختار.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!