تێنس

یاریزانێکی تێنس بۆ ماوەی هەشت ساڵ سڕ کرا

یاریگا- لیژنەی تایبەت بە ڕێککاریی وەرزشی تێنس بڕیاری دا بە سڕکردنی یاریزانێکی ئیسپانی بۆ ماوەی هەشت ساڵ.

دوێنێ دەستەی لێ پێچینەوە و ڕاستزانیی یەکێتی تێنسی جیهانی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند یاریزان ئێنریکی پێرێزی ئیسپانی بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە چالاکییەکانی تێنس ڕادەگیردرێت هەروەها بە سزادی ماددی بڕی 25 هەزار دۆلار.

یەکێتییەکە هۆکاری ئەو سزایەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە ئەو تێنسزانه تەمەن 29 ساڵە، لە ساڵی 2017دا لە سێ بۆنەی جیاوازدا یاریی بە ئەنجامەکانەوە کردووە.

باشترین پلەی ڕیزبەندیی بۆ ئێنریکی له ژیانی پیشەگەرێتی خۆیدا ساڵی 2018 بووە له پلەی 154ی جیهانیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button