ئینگلتەرا

بێڵسا ٢٠٠ هەزار یۆرۆی داوە وەک سزای سیخوڕیکردنەکە

یاریگا-مارسێلۆ بێڵسا راهێنەری یانەی لیدزیونایتد ئاشکرایکرد بڕی ٢٠٠ هەزار یۆرۆی داوە یانەکە پاش ئاشکرابوونی رووداوی سیخوڕیکردنی ئەو راهێنەرە بەسەر تیمەکانی بەرامبەری.

لە مانگی دووی ئەمساڵدا، ئاشکرابوو ناوبراو بەرامبەر هەر یانەیەک یاری کردبێت سیخوڕی ناردووە تاوەکو چاودێری مەشقەکانیان بکەن و زانیاری وەچنگ بهێنن، دواتر راهێنەرە بە ئەزموونەکە هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و وتیشی پێی وانیە ئەو کارەی ئەو دژی هیچ یاسایەکی تۆپی پێ بێت و کارێکی ئاساییە. ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا سزای لیدز نەدات، بەڵام بێڵسا خۆی باجی سزاکەی داوە و وتی

ئەو سزایەی پێمانگەیشت دارایی بوو دژی یانەکە بەڵام ئەوە بڕیاری من بوو نەک یانەکە بۆیە لەگیرفانی خۆم ٢٠٠ هەزاری سزاکەم دا و یانەکە بەرپرس نەبوو لەو باسە.

لیدز رەنگە روبەرووی سزایەکی دیکە ببنەوە پاش دروستبوونی پشێوی لە یاری نێوان لیدز و ئەستۆن ڤیلا و پێکدادانی یاریزانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button