چامپیۆنزلیگ

ناچۆ بەرگری لە زەیدان دەکات و داهاتووی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یەكلادەكاتەوە

یاریگا- ناچۆ هێرناندیز، بەرگریكاری ئیسپانی و یانەی ڕیاڵ مەدریدی هەمان وڵات بەرگری لە ڕاهێنەری یانەكەیان زەینەدین زەیدان دەكات، لە دوای ئەو شكستانەی یانە شاهانەكە.

ڕیاڵ مەدرید لە هەفتەی 11ی خولی ئیسپانیدا تووشی شكست هات لەسەر دەستی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەی دۆڕاند.

ناچۆ لەسەر ئاستی یانەكەی ووتی: ئێمە بەدوای خۆ گونجاندندا دەگەڕێین بۆ ئەوەی بە هێمنی یاریەكان بكەین، پێموایە یانەكە ئامادەیە بۆ ئەوە.

هەروەها ووتیشی: ئەمە نەبوونی هاندان نیە، ئێمە یاریزانین ڕۆژانی باش و خراپ بەڕێدەكەین، ماوەیەکی زۆر لەگەڵ زەیدان بووین و کاری زۆر باشمان کردووە.

” ئەمە تۆپی پێیە، ناتوانین ئەوە لەبیر بکەین کە زەیدان لە ساڵانی ڕابردوودا چی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کردووە، دەبێت پشتیوانی ڕاهێنەرەکەمان بکەین”.

ناچۆ باسی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کرد و ووتی: ” هەمیشە هەستم دەکرد لەم تیمەدا گرنگی زۆرم هەیە تەنانەت ئەگەر زۆر یاریشم نەکردایە ، ئەوەندەی ڕامۆس توانام نیە و یاری ناکەم ، بەڵام هەمیشە خۆم بە بەشێکی گرنگی یانەكە دەزانم” .

” تا ئەو شوێنەی هەست بكەم گرنگم بۆ یانەكە لێرە بەردەوام دەبم، من سوپاسگوزارم بۆ ئەو یانە مەزنە و دەمەوێت لێرە بەردەوام بم”.

شایەنی باسە ڕیاڵ مەدرید بەدوای بردنەوەدا دەگەڕێت لە شاختاری ئۆكرانی تا خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button