یاریگا-ئەنجامەکانی یوڤێنتۆس لەگەڵ ئەندریە پیرلۆ لە خولی ئیتاڵی دڵخۆشکەرنین و رۆژنامەیەکیش باسی هۆکارەکەی دەکات.
کۆریێری دیلۆ سیێرای ئیتاڵی دەڵێت یاریزانانی یوڤی تێناگەن لە پیرلۆ و ئەو راهێنەرە باسی کێشە تەکتیکییەکانیان لەگەڵ ناکات.
راپۆرتەکەی دیلۆ سیێرا دەڵێت ئیگۆ تودۆری یاریدەدەر باسی لایەنە تەکتیکییەکان بۆ یاریزانەکان دەکات و رۆبێرتۆ بارۆنیۆی یاریدەدەری دووهەم رێنمایی دەدات بە یاریزانەکان و پیرلۆ زۆرینەی کات بێدەنگە. یاریزانانی وەکو دیبالا و کولوسێڤسکی تێناگەن راهێنەر چی دەوێت لێیان و ئەمە بۆ چەند یاریزانێکی دیکەش دروستە.
کێشەیەکی دیکەی بیانکۆنێری زۆر پشتبەستنە بە رۆناڵدۆ و لەسەرجەم ئەو چوار یارییەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بەشداری نەکردووە، یۆڤی تامی سەرکەوتنی نەکردووە.
یانەکەی تورین شەش خاڵ لە دوای ئەیسی میلانی پێشەنگەوەیە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی کاڵچیۆ دێت.