ئیسپانیا
میسی لێدوان لەسەر ئاهەنگگێڕانەكەی دەدات بەرامبەر ئۆساسۆنا
یاریگا- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لێدوان لەسەر ئاهەنگگێڕانەكەی دەدات لە یاریەكەی بارسێلۆنا و ئۆساسۆنا كە تێیدا گۆڵێكی تۆمار كرد و بەشێوەیەكی تایبەت ئاهەنگی گێڕا وەك یادێك بۆ كۆچی دوایی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای هاونیشتیمانی.
مارادۆنا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا كۆچی دوایی كرد و ئەمەش كاردانەوەی زۆری یاریزانان و یانەكانی بەدوای خۆیدا هێنا.
لە دوای یاریەكە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی و مارادۆنای بەهەمان شێواز داناوە و نووسیوویەتی: ” تۆ بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە ، دیگۆ ”.