ئه‌وروپائەفریقا

پاپا دیۆپ کۆچی دوایی کرد

یاریگا
پاپا دیۆپ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی سەنیگال بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی 42 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت هەواڵی مردنی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی سەنیگال و یانەی فولهامی ئینگلیزی پشت راستکردەوە و رایگەیاندووە ئەو یاریزانە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، دواجار لە تەمەنی 42 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دیۆپ یەکێک لەو گۆڵانەی کە هاونیشتیمانیەکانی هەرگیز بۆیان وەکو یادگارییەکی گەورە دەمێنێتەوە، گۆڵەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی فەڕەنسا بوو لە مۆندیالی 2002.

Back to top button