یاریگا- هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەفەرمی ئەو هەواڵانەی پشتڕاستكردەوە كە باسی لە مردنی ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەكەی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای دەكرد.
ڕۆژنامەی TYC ئەرجەنتینی ئاشكرایكرد دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەفسانەكەی تۆپی پێ كۆچی دوای كردووە لە نێو ماڵەكەی خۆیدا لە تیگری كاتێك تووشی جەڵدەی دڵ بووە و پزیشكەكان نەیانتوانیوە ڕزگاری بكەن.
چەند خولەكێك دوای ئەوهەواڵە پەڕەی فەڕمی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئەو هەواڵانەی میدیاكانی ئەرجەنتینیان پشتڕاستكردەوە.
Hasta siempre, Diego.
Serás #Eterno en cada corazón del planeta fútbol. pic.twitter.com/jcsGP3GlNI
— 🇦🇷 Selección Argentina ⭐⭐⭐ (@Argentina) November 25, 2020
مردنی ئەفسانە مێژوویەكەی تانگۆ لە تەمەنی 60 ساڵیدا هات و لە پاش نەشتەرگەریەكی سەخت كە مانگێك پێش ئێستا ئەنجامیدا بۆ لابردنی گرێیەك لە مێشكیدا.