” لیڤەرپول بە بێ سەڵاح باشترە و دەكرێت دەستبەرداری ببن”
یاریگا- دەیڤید جەیمس، یاریزانی پێشووی لیڤەرپولی ئینگلیزی پێی وایە بوونی محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپول زۆر پێوویست نیە.
لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕۆژنامەی ” دەیلی میرۆر” گواستویەتیەوە ئاشكرایكرد دەكرێت سەڵاح ڕیزەكانی ڕێدز جێبهێڵێت.
جەیمس ووتی: ئەگەر یانەكە نرخێكی گوونجاوی دەستكەووت دەتوانن هەر یاریزانێك لە ڕیزەكانیان بفرۆشن، ئەوە هەمووی پەیوەستە بە نرخی گرێبەستەكە.
هەروەها ووتیشی: ئەگەر سەڵاح بچێتە مانچستەر سیتی ئەوە پێموانیە یارمەتیدەر بێت بۆ لیڤەرپول ، بۆیە باشترە بچێتە خولێكی دیكە.
” لیڤەرپول لە بنەڕەتدا پشت بە سەڵاح نابەستێت، بۆیە پێوویستە جێگرەوەی بدۆزینەوە”.
بەردەوام بوو ووتیشی: محەمەد سەڵاح زۆر پێوویست نیە، پێشتریش ووتم ئەو یاریزانی گەورە نیە و لیڤەرپول بە بێ ئەو باشتر دەردەكەوێت لە یاریگادا.
شایەنی باسە ئەستێرە میسڕیەكە لەم وەرزەدا لەگەل ڕێدز هەشت گۆڵی تۆمار كردووە و بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەیتوانی بەشداری یاریەكەی لیستەر سیتی بكات.