ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: وادەی دوور کەوتنەوەی رامۆس دیاریی کرا

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید بە هۆی پێکان ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەیاننامەیەکی فەرمی لەسەر پێکانی بەرگریکاری یانەکەیان بڵاوکردووە و لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئەو یاریزانە لە ماسولکەکانی رانیدا تووشی پێکان بووە و بەم هۆیەوە ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت و لەم ماوەیەشدا لەژێر سەرپەرشتی راهێنەرەکانی یانەکەیان بەردەوام چارەسەری وەردەگرێت.

سەرچاوەکانی نزیک لە شاهانەکانیش بڵاویان کردووەتەوە پێکانەکەی رامۆس پێویستی بە 10 تاوەکو 14 رۆژ هەیە بۆ چاکبونەوە و بەم هۆیەوە یارییەکانی بەرامبەر ڤیاریال، ئینتەر میلان و ئالاڤێس بەشداری ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button