ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان ئەمڕۆش هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێگەیشت

یاریگا
ئێدین هازارد و ئێدێر ملیتائۆ، هەردوو یاریزانەکەی یانەی ریال مەدرید دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاند و سبەی دەست بە راهێنانەکانیان دەکەنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە، دوای ئەوەی هەردوو یاریزانەکەی شاهانەکان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کرا، دەرکەوت ئەنجامەکەیان نێگەتیڤە، واتە لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە و دوای کاسێمیرۆی ناوەڕاستکاری بەڕازیلی ئەو دوو یاریزانەش چاکبونەوە و بریارە سبەی دەست بە راهێنانەکانیان بکەنەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ڤیاریال لە لالیگا ئامادەبن، بەڵام بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ هیچ کێشەیان نابێت.

Back to top button