ئه‌وروپائینگلتەرا

بەرگریکارێکی ئارسێناڵ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

یاریگا
سێئاد کۆلاسیناک، بەرگریکاری بۆسنیایی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ماڵپەری فێدراسیۆنی تۆپی پێ بۆسنیا بڵاویکردووە دوای ئەوەی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەیان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کرا، دەرکەوت بەرگریکارەکەی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی تووشی پەتاکە بووە و بەم هۆیەوە تا ئەو کاتەی لەم پەتایە رزگاری دەبێت، کەرەنتین دەکرێت.

کۆلاسیناک بەم شێوەیە بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر لیدز یونایتد لە رکابەرییەکانی پرێمەرلیگ ناکات.

Back to top button