ئه‌وروپا

دوای ئەوەی ڕیكۆردەكەی وەستا، كۆتا جار كەی بوو ڕامۆس لێدانی سزای لەدەستدا؟

یاریگا- لە ڕووداوێكدا كە زۆر ڕوونادات سێرجیۆ ڕامۆس كاپیتانۆی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ڕیاڵ مەدرید لە یەك یاریدا دوو لێدانی سزای لەدەستدا.

ڕامۆس پێشتر لە ژیانی وەرزشیدا تەنها سێ لێدانی سزای لەدەستدا بوو لە یاریەكانی (ئیسپانیا و بەڕازیل ، 2013 جامی كیشوەرەكان) ، ( (ئیسپانیا و كرواتیا ، یۆرۆی 2016( ، ) ڕیاڵ مەدرید و سێڤیا، خولی ئیسپانی 2018( ، لە یاریەكەی دوێنێی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر سویسرا دوو لێدانی سزای لەدەستدا لە خولەكەكانی 57 و 79.

ڕامۆس 16 لێدانی سزای یەك لە دوای یەك گۆڵی تۆمار كردووە لە 29 لێدانی سزا، لە ماوەی دوو ساڵدا هیچ لێدانێكی سزای لەدەست نەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button