ئه‌وروپا

” لە ژیانمدا هەرگیز نەمدەویست لە هیچ كەسێك بدەم تەنها مارسێلۆ نەبێت”

یاریگا- پیتەر كراوچ، هێرشبەری ئینگلیزی و ئەستێرەی پێشووی یانەكانی لیڤەرپول و تۆتنهام ڕایگەیاند لە ژیانیدا ئارەزووی نەبووە لە هیچ كەسێك بدات تەنها مارسێلۆی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید نەبێت.

چیرۆكەكە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011ئەو كاتەی ڕیاڵ مەدرید میوانداری تۆتنهامی كرد لە یاری چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا،یاریەكە بە بردنەوەی ڕیاڵ مەدرید كۆتایی هات بە چوار گۆڵی خاوێن ، بەلام هەر زوو كراوچ كارتی سووری وەرگرت دوی تەنها چارەكێك لە دەستپێكڕدنی یاریەكە.

بە بڕوای ئەستێرە ئینگلیزیەكە دووەم كارتی زەرد كە وەریگرتووە نادادپەروەر بووە و مارسێلۆ ڕۆڵی گێڕاوە و ناوبژیوانی هەلخەڵەتاندووە.

سەبارەت بەوە ووتی: چوومە خوارەوە بۆ ژووری خۆگۆڕین ، كرامە دەرەوە لەسەر كارێك كە نەمكردووە، دانیشتبووم و یەك لە دوای یەك گوێم لە ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید بوو بێ ئەوەی بتوانم هیچ بكەم.

” دانیشتم و خاولیەكەم لەسەر سەرم دادەنا هەركات گوێم لە ئاهەنگگێڕانی هاندەرانی ڕیاڵ بوو لە خۆمم دەپرسی ئایا ئەوانە هەمووی بەهۆی منەوە ڕوودەدەن؟ ئایا من هۆكاری ئەو دۆڕانەم چونكە هەر زوو كارتی سوورم وەرگرت؟ لەگەل ئەوەشدا بیانوویەكم دەهێنایەوە بۆ خۆم ، چوونكە لە دووەم كارتی زەرد چووم بۆ لێدان لە تۆپ لەلای مارسێلۆوە لە تۆپەكەم دا بێ ئەوەی هیچ بەر مارسێلۆ بكەوێت، ئەو خۆیدا بە زەویدا بۆ فێڵكردن و نواندن بەوەش ناوبژیوان كارتی سووری پێدام و كرامە دەرەوەی یاریگا.

لە كۆتایشدا ووتی: هەرگیز لە ژیانم نەمدەویست لە هیچ كەسێك بدەم جگە لە مارسێلۆ ، بۆ ئەو بردنەوەیەك بوو، یاریەكەیان بردەوە و منیان كردە دەرەوەی یاریگا .

شایەنی باسە لەو قۆناغەدا ڕیاڵ خۆی گەیاندە یاری نیوەی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە و لەو قۆناغەدا ڕووبەڕووی بارسێلۆنا بوونەوە، كە تێیدا بارسێلۆنا یاریەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاری كۆتایی ، لە یاری كۆتاییش ڕووبەڕووی مانچستەر یۆنایتد بوویەوە و توانی نازناوەكە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button