یاریگا–
جۆرجۆ کیلینی، بەرگریکاری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بە هۆی پێکان ماوەیەکی دیکە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
ماڵپەری سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، بەرگریکارەکەی خانمە پیرەکە لە ماسولکەکانی رانیدا تووشی پێکان بووە و بۆیە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر لازیۆ لە سێریائەی کە هەردوولا بە گۆڵێک یەکسان بوون بەشداری نەکرد و پێشبینیش دەکرێت بۆ ماوەی نزیکەی یەک مانگ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.
کیلینی ئەم وەرزە بە هۆی پێکانەکانی لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان تەنها بەشداری شەش یاریی کردووە.